دوو پەرلەمانتاری هەدەپە ئازادکران

0
404

مێراڵ دانش بێشتاش و نورسال ئایدۆغان
مێراڵ دانش بێشتاش و نورسال ئایدۆغان

رووداو – ئامەد

دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوای دانیشتنی دادگا، بە بڕیاری دادوەر ئازادکران.

نورسال ئایدۆغان کە لەڕێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ لە بەندیخانەی سیلیڤری’یەوە بەشداریی لە دانیشتنی چوارەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد کردبوو، بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.
ئایدۆغان گوتەی بەرگری پێشکەشکرد و هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە درابوونە پاڵی.

لە وەڵامی پرسیارێکی سەرۆکی دادگا بەوەی کە ئایا بۆ بەشداری لە پرسەی ”تیرۆریستان” کردووە؟ ئایدۆغان گوتی: “لە ساڵەکانی 2011-2012 ژمارەیەکی زۆری پرسە لە دیاربەکر ھەبوون. خاوەنی ئەو پرسانە لە پارتەکەمان کاریان دەکرد و ئەرکیان پێسپێردرابوو. زۆربەی خاوەن پرسەکانم دەناسی”. 

گوتیشی “ژمارەیەکی زۆر لەوان دەنگیان بە پارتەکەمان داوە و داوایان کرد لە پرسەکانیان بەشداربین. منیش لەڕووی مرۆیی و ویژدانییەوە بەشداریم لە پرسەکاندا دەکرد. من لەچوارچێوەی بڕیاری ئەو پارتەی کە تێیدا ئەندامم بەشداریم لەو پرسانەدا کردووە. ھیچ کارێکم بەمەبەستی ئەنجامدانی پروپاگاندە نەکردووە”. 

ھاوکات ئایدۆغان گشت ئەو تۆماتانەی ئاراستەی کراون رەتکردەوە و داوای ئازادکردنیشی لە دادگا کرد. بەمپێیە دادگا ھەڵسەنگاندنی بۆ داواکە کرد و بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئایدۆغان دەرکرد. 

هەروەها لە دانیشتنی دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد، مێراڵ دانش بێشتاش، پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە رێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ لە بەندیخانەی سیلیڤری’یەوە بەشداری لە دانیشتنەکە کردبوو، بە بڕیاری دادوەر ئازادکرا.

بێشتاش تەواوی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئاراستەی کرابوون و داوای ئازادکرانی لە دادگا کرد. بەمپێیە دادگا ھەڵسەنگاندنی بۆ داواکە کرد و بڕیاری ئازادکردنی بۆ بێشتاش بەمەرجی نەچوونە دەرەوەی وڵات دەرکرد.

لەو دۆسیەیەی کە لەبارەی بێشتاشەوە ئامادەکرابوو، “ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی، ھاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان لە رووداوەکانی 6-8 تشرینی یەکەم و پێشێلکاری یاساکانی ژمارە 2913″، وەک تۆمەت درابوونە پاڵی و داوای سزای زیندانی لە 8 ساڵ و نیو تا 23 ساڵ کرابوو.

بڕیارە هەریەک لە گوڵتان کشاناک و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل’یش له‌لایه‌ن دادگەی یه‌که‌می تاوانه‌ قورسه‌کانی مەڵەدییەوە دادگایی بکرێن. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here