دوو گرووپی چەکدار لە چەمچەماڵ سەریانهەڵداوە

0
268

له‌ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 85 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن تۆماركراون

رووداو – چەمچەماڵ 

عه‌بدوڵڵا به‌كر پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌، دوو رۆژ له‌مه‌وپێش له‌ مردن رزگاری بوو، كاتێك ماڵەکەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە. عه‌بدوڵڵا دەڵێت، گوللەکان بەر حه‌وت ماڵی دیکەی دراوسێشیان کەوتوون.

مانگێك زیاتره‌‌ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دوو گروپی چه‌كداری سه‌ریانهه‌ڵداوه؛‌ هه‌ر جاره‌و گه‌ڕه‌كێك ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ده‌ستڕێژی گولله‌ له‌ دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێك 21 خێزان له‌ چه‌مچه‌ماڵ خانووه‌كانیان فرۆشتووه‌ و روویان له‌ سلێمانی كردووه‌. دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ له‌وه‌گه‌یشتوون ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ پاڵپشتی حیزبیان هه‌یه ‌و  چاویان له ‌بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه‌یه‌.

له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ هه‌شت بنكه‌ی پۆلیس و سێ ئاسایش هه‌ن. به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیس له‌ ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 85 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن تۆماركراون، به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو دیارده‌کە‌ زیادیكردووه‌.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here