دوەم ڤێستیڤاڵی خوێندنەوە لە هەولێر ئەنجامدرا 2 .

0
8

خەندان- شەوکەت قادر

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، دوەم ڤێستیڤاڵی خوێندنەوە لە شاری هەولێر بەڕێوەچو، تیایدا شەش هەزار ناونیشانی کتێب بەخۆڕایی بەسەر خوێنەراندا دابەش دەکرێن. 

ئەحمەد کاوانی، ئەندامی رێکخراوی مەسەلە بە خەندان-ی راگەیاند، “ئەمە دوەمین ڤیستیڤاڵی خوێندنەوەیە بەڕێوەدەچێت، تێیدا کۆمەڵێک چالاکی رۆشنبیری و کلتوری ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زیاتر هاندانی خوێندنەوە شەش هەزار کتێب بەناونیشانی جیاجیا لەسەرجەم بوارەکاندا بەخۆڕایی دابەش دەکرێت،  ئەوان وەک رێکخراوی مەسەلە نزیکەی شەش سەد کتێب بەخۆڕایی دابەش دەکەن بەسەر خوێنەراندا.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here