دیزاینی یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی 2020 ئاشكراكران

0
17

پارالۆمپیی
پارالۆمپیی

رووداو – هه‌ولێر

لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خولی یارییه‌ وه‌رزشییه‌كانی پارالۆمپیی 2020 له‌ تۆكیۆ، دیزاین و وێنه‌ی ئه‌و یارییانه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ له‌ ئۆڵمپیادی تایبه‌تی تۆكیۆ بۆ خاوه‌ن پێداویستانی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.

به‌ بۆنه‌ی مانه‌وه‌ی 500 رۆژ بۆ ده‌ستپێکردنی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ وێنه‌ و دیزاینی یارییه‌كانیان ئاشكراكرد، كه‌ بیرۆكه‌ی وێنه‌كانیش له‌ ئۆڵمپیادی 1964ـه‌وه‌ وه‌رگیراون، كه‌ ئه‌وكاتیش ژاپۆن میوانداریی ئۆڵمپیادی كرد.

به‌رپرسانی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ وێنه‌ی 23 یارییان نمایشكرد، كه‌ له‌ لایه‌ن ماساكی هیرۆمۆراوه‌ دیزاین كراون.

له‌ ركابه‌رییه‌كانی پارالۆمپیی 2020دا، له‌ 22 جۆره‌ یاریی وه‌رزشیدا بۆ خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان، 540 پێشبڕكێ ئه‌نجامده‌درێت و 4002 وه‌رزشوان له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زدا تێیدا به‌شدارده‌بن. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here