دێربیی مانچێسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

0
321

دێربیی مانچێسته‌ر

ئه‌مڕۆ له‌ دێربیی مانچێسته‌ردا هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر یونایتد له‌ یاریگه‌ی ئیتیحاد به‌یه‌كده‌گه‌ن.

یارییه‌كه‌ دواخراوی هه‌فته‌ی 26ی پرێمه‌رلیگه‌ و جارێكی دیكه‌ گواردیۆلا و مۆرینیۆ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش ئه‌نجامبده‌ن.

بۆ جاری سێیەم لە وەرزێکدا، دێربی مێژوویی مانچێستەر، لە نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و مانچێستە یونایتددا ئەنجامدەدرێت، کات و ساتی یارییەکەشیان بۆ هەردوولا چارەنوسسازە.

یاریگای ئیتیحاد جارێکی دیکە پێشوازی لە دێربی مانچێستەر دەکات لە پرێمەرلیگ، ئەمجارە حاڵەتی هەردوو مانچێستەرەکە لە ئەنجامەکاندا لە یەکدییەوە نزیکن و تەنانەت لە خاڵەکانیشیان هێندە جیاوازی نییە لە نێوانیاندا.

با لە یانەی خاوەن یاریگا و هاندەر دەستپێبکەین، ئەوان بە تەواوی یاریزانانییەوە بۆ یارییەکە ئامادەن، کێشەی یانەکە تەنیا پێکانی ئاگوێرۆ و دەیڤد سێلڤا بوو، بەڵام ئەوانیش گۆڵپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە و دەتوانن یاریبکەن.

یانەکەی شێخ سەرەتا باش و دواتر وردە وردە ئاستی لە نزمییدا، ئێستاش یانەکە بە رێژەیەکی زۆر نازناوی پاڵەوانی لەدەستداوە و هەوڵ بۆ بلیتێکی چامپۆنز دەدات.

سوور پۆشەکانیش ئێستا لە حاڵەتێکی باشدان و لەگەڵ دۆڕانەکاندا زۆر نێوانیان خۆش نییە، چونکە یانەکە شەش مانگ زیاترە لە خولەکە شانی لە شانی دۆڕاندن نەداوە.

ئەوەی کێشەی بۆ یونایتد درووستکردووە دوورکەوتنەوەی پۆگبا و رۆخۆیە بەهۆی پێکانەوە، ئەمە جگە لەوەی نەک لەم یارییە بەڵکو ئەم وەرزە بوهۆی پێکانە سەختەکەیەوە دەستی لە تواناکانی سوڵتانەکەی سوێد شوشتووە، بەڵام سپێشەڵ وەن دەڵێت، متمانەم بە یاریزانەکانمە و ئەوان دەتوانن ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here