دەسفرۆشێک دەبێتە کەسی یەکەمی ئەنجوومەنی شاری خوڕماوا

0
291

بووەتە جێی سەرنجی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

رووداو – هەولێر 

پیاوێکی دەسفرۆش دەبێتە کەسی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شاری خوڕەمئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان. 

وەلیوڵڵا رۆستەمی نەژاد، وەرزشوانێکی چالاک بووە، ئەدیب و شاعیرە و ماستەری لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. 

چەند ساڵێک مامۆستای زمانی ئینگلیزی قۆناخی دواناوەندی و ئامادەیی بووە لە شاری خوڕەمئاوا، بەڵام بەر پاکسازییەکانی سەرەتاکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەوێت ، کە بە شۆڕشی فەرهەنگی و بە ئیسلامیکردنی زانکۆکان ناسراوە و ساڵی 1360ـی هەتاوی لە مامۆستایەتی دەردەکرێت. لەو کاتەوە بۆ دابینکردنی داهات و بژێوی ژیان رووی لە دەستفرۆشی کردووە.

رۆستەمی نەژاد بۆ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شاری خوڕماواخۆی کاندید کرد و بێئەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن دابنێت و بتوانێت پارەیەکی زۆر بۆ بانگەشەکردن تەرخان بکات.

تەنیا بە بڵاوکردنەوەی چەند بەنێر و پۆستەر لە شاردا، توانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکات و ببێتە کەسی یەکەمی ئەنجوومەنی شار.

نزیکی 40 هەزار کەس دەنگیان پێداوە، لە کاتێکدا کەسی دووەمی لیستەکە تەنیا 12 هەزار دەنگی هێناوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here