دەمیرتاش: دەرگامان بۆ یەکگرتنێکی هاوبەش کراوەیە

0
154

 سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە

رووداو- هەولێر

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە پەیامێکی نووسراودا کە لە زیندانی ئیدیرنە نووسیویەتی، رایدەگەیێنێ، دەرگایان بۆ یەکگرتنێکی هاوبەشی بە پرەنسیپ کراوەیە. لەبارەی گشتپرسی تورکیاش ئەو تێڕوانینە بەهەڵە دەزانێت کە دەنگە بەڵێیەکان وەک دژ یان دووژمنی دیموکراسی دەبینێت.

دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا دەڵێت “ئارامیمان بە پرەنسیپ دەپارێزین و بۆ چارەسەرێکی دیموکراتییانە دەرگامان بۆ یەکگرتنێکی بەپرەنسیپ کراوەیە، بەڵام بۆ ساڵی 2019، لە ئێستاوە گفتوگۆی تیۆری لەبارەی ناوەکان راستنین. شتی راست ئەوەیە گفتوگۆ لەبارەی پرەنسیپەکانەوە بکەین.”

هەروەها دەشڵێت “دڵخۆشم بەو ئازادی و ئاشتییەی لەدوای گشتپرسییەکەی 16ی نیسانی 2017 هاتووەتە پێش. ئەو بۆچوونەم بەلاوە هەڵەیە کەوا کۆمەڵگە بەسەر دوو کەمپی جیاواز لە دەنگی بەڵێ و دەنگی نەخێر دابەشدەکات، بەتایبەت ئەو تێڕوانینەی دەنگە بەڵێیەکان وەک دژ یان دووژمنی دیموکراسی دەبینێت.”

هاوسەرۆکی هەدەپە بەپێویستی دەزانێت، هەموو کەسێک ئەوە بزانێت لەماوەی داهاتوودا رەنگە لە فاکتەری هاوبەشی دیموکراسی یەکگرتنێکی نوێ بێتەئاراوە. دەشڵێت “دامەزراوەی سیاسەتکردن ناچارە دەرگا بۆ ئەمە بکاتەوە. هەروەکو دەگوترێت لە سیاسەتدا 24 کاژێریش کاتێکی درێژە. بۆیە تاوەکو ساڵی 2019 زۆر گۆڕانکاریی سیاسی روودەدەن.”

رۆژی 16-4-2016 ، گشتپرسی بۆ هەموواری دەستووری تورکیا بەڕێوەچوو، لە گشتپرسییەکەدا دەنگی بەڵێ سەرکەوت و بەهۆیەوە سیستەمی سیاسی وڵات لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕدرا، کە هەدەپە دژایەتی دەکرد. بڕیارە هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی تورکیا و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش رۆژی 3-11-2019 پێکەوە ئه‌نجامبدرێن، ئەوکاتیش دەستووری هەموارکراو دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here