رامۆس باسی كێشه‌ی نێوان سۆلاری و ئیسكۆ ده‌كا

0
15

رامۆس و ئیسكۆ

رووداو ـ هه‌ولێر

سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، باسی كێشه‌ی نێوان سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید و ئیسكۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ ده‌كات و به‌ “كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز” ناوی ده‌بات.

رامۆس له‌ لێدوانێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی كێشه‌ی نێوان سۆلاری و ئیسكۆ گوتی “كێشه‌كه‌ ئاڵۆزه‌، له‌ ریال مه‌درید هه‌موو یاریزانێك ده‌یه‌وێ یاری بكات، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌ده‌ست راهێنه‌ره‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ كێشه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات”.

له‌وه‌ته‌ی سۆلاری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرتووه‌، زۆر به‌ كه‌می پشت به‌ ئیسكۆ ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌و زۆر له‌ سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌ ویستی ئیسكۆ بۆ جێهێشتنی ریزه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و هێشتا راشكاوانه‌ باسی رۆیشتنی نه‌كردووه‌.

رامۆس وه‌ك كاپتنی ریال مه‌درید، له‌میانی قسه‌كانیدا باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ یان هه‌وڵێك بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی راهێنه‌ر و یاریزانه‌كه‌ نه‌كرد.

كاپتنی ریال مه‌درید هه‌روه‌ها گوتیشی “پرسی گرێبه‌سته‌كان په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ و نامه‌وێ له‌و باره‌وه‌ قسه‌ بكه‌م”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here