راهێنه‌ری مه‌له‌گه‌: پێمخۆشه‌ ریال نازناوی لالیگا بباته‌وه‌.. به‌ڵام

0
404

میشێل، راهێنه‌ری یانه‌ی مه‌له‌گه‌
میشێل، راهێنه‌ری یانه‌ی مه‌له‌گه‌

خۆسێ میگێل گۆنزالۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی مه‌له‌گه‌، كه‌ به‌ میشێل ناسراوه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی دا، كه‌ به‌مدواییه‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئیسپانیا هێنایه‌وه‌.

رۆژنامه‌كانی كه‌تالۆنیا، میشێلیان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ ده‌یه‌وێ به‌ ئه‌نقه‌ست تیپه‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌ دۆڕاندن بدات بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی لالیگا بۆ یانه‌ی شاهانه‌ بڕوات. ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ میشێل له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ماركا، گوتی “پێمخۆشه‌ ریال مه‌درید ببێته‌ پاڵه‌وانی لالیگا نه‌ك بارسێلۆنا”.

هه‌موو ئه‌مه‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئال سانی سه‌رۆكی یانه‌ی مه‌له‌گه‌ له‌ تویته‌ره‌كه‌ی به‌ توندی ره‌خنه‌ له‌ میدیای كه‌تالۆنی بگرێت و نووسیبووی “پشت به‌خوا ناهێڵێن هیچ و پووچه‌كانی كه‌تالۆنیا بۆنی نازناوی لالیگا بكه‌ن”.

میشێل، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌ڤانیدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر قسه‌كانی داو گوتی “من گوتوومه‌ حه‌زده‌كه‌م ریال مه‌درید نازناوی لالیگا بباته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ من به‌ئه‌نقه‌ست تیپه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌ دۆڕاندن بده‌م”.

ئه‌و راهێنه‌ره‌ هه‌روه‌ها گوتیشی “یاری به‌ قسه‌كانی من كراون، هه‌ر كه‌سێ گوێ له‌ هه‌موو قسه‌كانم بگرێت كه‌ بۆ رادیۆی ماركام كردوون، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ من ئه‌و قسانه‌م نه‌كردووه‌، من هه‌رگیز له‌و كه‌سانه‌ نیم بۆ تیپێكی دیكه‌ قوربانی به‌ تیپه‌كه‌م بده‌م”.

میشێل هه‌روه‌ها گوتیشی “من هاوڕێم له‌ بارسێلۆنا و له‌ ریال مه‌درید و ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش هه‌یه‌، هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندی مه‌له‌گه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ ناگۆڕمه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here