راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا یەکلایبووەتەوە

0
129

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا

رووداو – هەولێر

یانەی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی چەند راهێنەرێکی بۆ جێگرتنەوەی ئارنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەکە دەستنیشانکردووە، کە چاوەڕواندەکرێت لە وەرزی داهاتوودا ئەو راهێنەرە ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، بارسێلۆنا دەیەوێت ڤالڤێردی بکاتە راهێنەری داهاتووی یانەکەی بۆ جێگرتنەوەی شوێنی لویس ئێنریکی کە لە مانگی 2ی رابردوو بڕیاریدا کۆتایی وەرز واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت.

 

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، سەرەرای ئەوەی خوسێ ئاورتیاس، سەرۆکی یانەکە رایگەیاندبوو پارێزگاری لە ڤالڤێردی دەکەن، بەڵام یانە باسکییەکە بەدوای راهێنەرێکی دیکە دەگەڕێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یانەکە بەڕێوەببات، ئیدواردۆ بیریزۆ راهێنەری یانەی سێلتا ڤیگۆش دیارترین پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە.

بیلباو بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو راهێنەرە رکابەری هەریەکە لە یانەکانی ڤالێنسیا، وێستهام و واتفۆرد دەکات، لە ئەگەری بەدەستنەهێنانی ئەو راهێنەرەشدا یانەکە کار بۆ گواستنەوەی مارسیلینۆ گارسیا تۆرال راهێنەری ڤیاریال و خاڤی گارسیای راهێنەر روبن کازانی رووسی دەکات.

یەکێکی دیکە لەو پاڵێوراوانەی ئاتلێتیک بیلباو داینەوە بکاتە راهێنەری داهاتووی یانەکە، کیکی سیتیین، راهێنەری ئێستای یانەی لاس پالماسە، هەموو ئەمانەش ئاماژەیەکن بۆ ئەوە کە ڤالڤێردی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here