راوێژكارێكی‌ بارزانی‌: ڕەنگە لە مانگی هه‌شتی‌ ئەمساڵدا ڕیفراندۆم بکرێت .

0
147

[ad_1]

خه‌ندان-

محه‌مه‌د حاجی‌ ڕاوێژکاری سیاسی مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاند،  ڕەنگە تا هەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان جگه‌ له‌ گۆڕان نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیته‌ی‌ ریفراندۆم دیاری‌ بكه‌ن، پێشبینیشده‌كات لە مانگی هه‌شتی‌ ئەمساڵدا ڕیفراندۆم بکرێت.

محه‌مه‌د حاجی‌ ئه‌مڕۆ بە ماڵپەری فەرمیی پارتی ڕاگەیاند ”سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان داوای لە ھەموو لایەنەکان کردووە، نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری بکەن، زۆرینەی لایەنەکانیش نوێنەری خۆیان دیاری کردووە و ئامادەن نوێنەر دیاری بکەن”.

وتیشی‌ كه‌ تەنیا بزوتنەوەی گۆڕان، تا ئێستا ئامادە نییە نوێنه‌ر دیاری‌ بكات، بۆیە ڕەنگە تا هەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان نوێنەری خۆیان دیاری بکەن.

محەمەد حاجی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، بڕیارە ئەمساڵ ڕیفراندۆم بکرێت “بەپێی پێشبینیی منیش ڕەنگە لە مانگی هه‌شتی‌ ئەمساڵدا ڕیفراندۆمەکە بکرێت. تەنیا ئەوە دەمێنێت، کە کۆمیسیۆن ڕاسپێردرێت و لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو مەبەستە تەواو دەکات”.

پارتی‌ و یه‌كێتی‌ مانگى رابردوو شاندێكی‌ هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ سه‌ردانیكردنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها شاندێكی‌ دیكه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كرد، دواتریش له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتان له‌هه‌رێم ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێكرد.

پێشتر كیفاح مه‌حمود راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌تی‌ راگه‌یاندبوو،  له‌ پایزی‌ داهاتوودا پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here