[ad_1]

خه‌ندان-
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندێكیان له باكوری ڕۆژئاوای ره‌قه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هاوارنیوز، ئێواره‌ی دوێنێ دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش، شه‌ڕڤانان گوندی ئه‌نسار-یان كۆنتڕۆڵكردووه له باكوری ڕۆژئاوای ره‌قه.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش-یان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش-یان كوشتووه.
كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده له‌كاتێكدایه، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دوای 50 رۆژ شه‌ڕ، رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی ته‌بقه و به‌نداوی فورات-یان راگه‌یاند.
ڕۆژدا فه‌لات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاندبوو، ته‌واوی ته‌بقه‌و به‌نداوی فورات له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه.
تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە ” بەنداوی فورات” ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە.
ماوه‌ی 50 رۆژه ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤانان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌بقه ده‌ستیپێكردبوو ئێواره‌ی 10ی ئایار، شارۆچكه‌كه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
لەمانگی تشرینی دووەمی 2016 ەوە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووە و شه‌رڤانان ته‌واوی ناوچه‌كانی ره‌ققه یان به ته‌بقه شه‌وه كۆنتڕۆڵكردووه.
ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە لەلایەن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی دەكرێـت، بۆ گه‌مارۆدانی شاری رەققەیە. لەئێستاشدا شەڕڤانان بەتەواوی گەمارۆی ئەو شارەیان داوەو لەناوچەكانی دەورووبەری دایانبڕیوە.
[ad_2]
سه‌رچاوه