رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر رێگەی کەلار سلێمانی

0
207

ئۆتۆمبێلەکە 100%ـی سووتاوە و بەتەواوی نازانرێت چەند کەسی تێدا بووە
ئۆتۆمبێلەکە 100%ـی سووتاوە و بەتەواوی نازانرێت چەند کەسی تێدا بووە

رووداو – گەرمیان 

کاژێر 05:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 3-6-2017) ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی کەلار سلێمانی وەرگەڕا و سووتا، بەهۆیەوە دوو سەرنشین بە تەواوی سووتان.

‎نەقیب كارزان مەجید، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا ئەمڕۆ ‎له‌سه‌ر رێگەی گشتیی سلێمانی كه‌لار لەنزیک گوندی بانی خان وه‌رگه‌ڕاوە، پاشان گڕی گرتووە و رێژەی 100%ـی سووتاوە”.

نەقیب کارزان روونیشی کردەوە “زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ دوو كه‌س لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاون، پێده‌چێت منداڵیشیان لەگەڵدا بووبێت، زۆر روون نییه‌ چه‌ند كه‌سی تێدا بووە”.

تاوەکو ئێستا نازانرێت قوربانییەکانی رووداوەکە کێن، بۆیە گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان داوایەک ئاڕاستەی هاونیشتمانیان دەکات و دەڵێ “تەنها ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەمان بەڕوونی لایە، کە (73753/سلێمانی)یە، تكادەكەین هەرکەسێک خزم و كەسوكاریانە با ئاگادارمان بكاتەوە، بۆ ئەوەی تەرمەكانیان رادەست بکەینەوە و، زانیاری تەواومان دەستبکەوێت”.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here