رووداو دیمەنی هەڵاتنی ژن و منداڵانی داعش لە باغۆز بڵاودەکاتەوە

0
9

ژمارەی ئەو کەسانەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش جێدەهێڵن، رۆژبەڕۆژ لە زیادبوونە

رووداو – باغۆز 

تۆڕی میدیایی رووداو، دیمەنی هەڵاتنی ئەمڕۆی ژن و منداڵ و چەکدارانی داعش بڵاودەکاتەوە. ئەوان لە مەرگ هەڵدێن بەرەو چارەنووسێکی نادیار.

لە دیمەنەکاندا دەبینن زریکە و گریانی منداڵ ناوچەکەی تەنیوە، ئەوانەی هەڵاتوون لە شەڕ و ئاگرباران، بە ئاستەم رێدەکەن و دەیانەوێت بگەنە ئارامی.

پیرەمێردێکی بریندار کە خەڵکی ئۆزبەکستانە لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، ئەو پێشتر “پزیشکی نەبەوی” بووە لەنێو داعش، وەک خۆی دەڵێ پزیشکی حیجامە بووە و کاری بەسەر شەڕەوە نەبووە، بەڵام ئێستا چارەسەری خۆیشی پێناکرێت.

خەڵکە هەڵاتووەکە دیمەنێکی تراژیدی پیشاندەدەن، دیمەنێکی دیکە باوکێکی بریندارە، کە منداڵە لەهۆشخۆچووەکەی لەباوەش گرتووە.

بەشێک لەوانەی هەڵاتوون چەکدارانی داعشن و خۆیان رادەست دەکەن، سێ پیاو پێکەوە دەردەکەون کە دەڵێن خەڵکی ئەنبارن. ئەوان دەڵێن لە باغۆز کارەسات روودەدات و هێشتا خەڵکێکی زۆریش لەوێ ماونەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش جێدەهێڵن، رۆژبەڕۆژ لە زیادبوونە، ئەوەش بەهۆی کردنەوەی رێڕەوێکی دەرچوون بۆیان.

 ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لەبارەی دۆخی شەڕ لە باغۆز دەڵێت، ئێستا دۆخی باغۆز ئارامتر بووەتەوە و شەڕ وەستاوە، بەڵام فڕۆکەی هاوپەیمانان بە ئاسمانی شارەکەدا دەسووڕێنەوە. هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆش داعش چەند جارێک هێرشی خۆکوژی ئەنجامداوە، بەڵام لەلایەن هەسەدەوە هێرشەکان پووچەڵکراونەتەوە. هەسەدەش رایگەیاندووە کە لەبەر سەلامەتیی گیانی شەڕڤانەکانیان بەهێواشیی پێشڕەویی دەکەن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here