رووسیا: ئەمریکا هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە ڤەنزوێلا دەدات

0
314

خوان گوایدۆ رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا لەنێو لایەنگرانی لە کاراکاس
خوان گوایدۆ رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا لەنێو لایەنگرانی لە کاراکاس

رووداو-هەولێر

باڵیۆزی رووسیا رایگەیاند، ئەمریکا هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە ڤەنزوێلا دەدات و دەیەوێت خواستەکانی خۆی بەسەر وڵاتێکی سەربەخۆدا بسەپێنێت.

دمیتری پۆلیانسکیی، جێگری باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، “سەبارەت بە ڤەنزوێلا، بەڕاستی وادەردەکەوێت کە لێرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵێکی کودەتا هەبێت، دۆخەکە بەشێوەیەک نیشاندەدرێت کە زۆربەی ئەندامەکان لە دژی مادوورۆبن و پشتیوانی لە گوایدۆ بکەن”.

جێگری باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵیت: “ئەم هەوڵە لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەرمە، چونکە هەوڵێکە دەدرێت بۆ سەپاندنی خواستی وڵاتێکی دیکە بەسەر وڵاتێکی سەربەخۆ”.

دمیتری پۆلیانسکیی، جێگری باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: “سەبارەت بە ڤەنزوێلا، بەڕاستی وادەردەکەوێت کە لێرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵێکی کودەتا هەبێت، دۆخەکە بەشێوەیەک نیشاندەدرێت کە زۆربەی ئەندامەکان لە دژی مادوورۆبن و پشتیوانی لە گوایدۆ بکەن. بەڵام من پێموایە زۆربەی ئەندامەکان لەم دۆخە شەرمدەکەن، چونکە ئەوەی روودەدات، زۆرباش نییە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی. ئەمە وەک هەوڵێکی زۆرخراپە کە دەیانەوێت خواستی وڵاتێکی دیکە بەسەر وڵاتێکی سەربەخۆدا بەسەپێنن”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here