رۆبینیۆ بۆ یەکەمجار چەندین نهێنی بۆ رووداو ئاشکرادەکات

0
324

رۆبینیۆ، رووداو

رووداو – هەولێر

رۆبینیۆ رۆبسۆن دی سوزا، یاریزانی بەناوبانگی بەرازیلی وەک یەکەم مێدیایی کوردستان و عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو قسەدەکات.

یاریزانی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید، ئەیسی میلان، مانچێستەر سیتی، سانتۆس و ئێستای ئاتلێتیکۆ مینێرۆی بەرازیلی، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی بەرنامەی وەرزین لە تۆڕی میدیایی رووداو ویستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل و پۆشینەوەی درێسی هەڵبژاردەی سیلیساو بۆ جارێکی دیکە پێشاندا.

یانەی ئاتلێتیکۆ مینێرۆی بەرازیلیش لەسەر ماڵپەر، پەیجی فەرمیی لە فەیسبووک و ئینستاگرام هەڤپەیڤینەکەی تۆڕی میدیایی رووداوی لەگەڵ رۆبینیۆ کردووەتە هەواڵ.

ئاتلێتیکۆ مینێرۆ نووسیوویەتی، پێنجشەممە رۆبینیۆ رۆبسۆن دی سوزا، هەڤپەپیڤینێکی لەگەڵ بەرنامەی وەرزین لە تەلەڤزیۆنی رووداوی کوردستان ئەنجامدا.


سەفین تەها، بەڕێوەبەری دێسکی وەرزشی رووداو لەبەرازیل رایگەیاند، لەو بەرنامەیەی وەرزیندا رۆبینیۆ چەندین نهێنی شاراوەی ژیانی وەرزشیی بۆ یەکەمجار ئاشکرادەکات و باسی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید و بەجێهێشتنی ئەو یانەیە و پەیوەندیکردنی ڤینسوس جونیۆری یاریزانی گەنجی بەرازیلیش بەو یانەیە دەکات.

رۆبینیۆ، ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، لە 100 یاریی نێودەوڵەتیدا بەدرێسی بەرازیلەوە دەرکەوتووە و 28 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکردووە.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here