رۆسۆنێری داوای ئەستێرەیەکی جیالۆرۆسی دەکات

0
170

ئیدین دزیکۆ
ئیدین دزیکۆ

رووداو – هەولێر

یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی گرنگی بەتواناکانی ئیدین دزیکۆ، هێرشبەری یانەی رۆما دەدات و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بباتە ریزەکانی.

رۆسۆنێری دەیەوێت هێرشبەرێکی باش بۆ جێگرتنەوەی کارلۆس باکا بدۆزێتەوە کە نزیکە لە هاوینی داهاتوو یانەکە بەجێبهێڵێت، پیێر ئۆبامیانگ، هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتموندیش یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکانی میلان.

 

تۆڕی هەواڵی مێدیاسێت پریمیمی ئیتالی رایگەیاندووە، دوو بژاردە لەبەردەم میلان هەن، بەڵام گواستنەوەی ئۆبامیانگ ئاسان نییە، لەبەرئەوە یانەکە دەیەوێت دزیکۆ بباتە ریزەکانی بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات.

دزیکۆ لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لەگەڵ رۆما 46 یاری ئەنجامداوە، 35 گۆڵی کردووە و ئێستا بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ لەگەڵ ئاندریا بێلۆتی گۆڵکاری خولی ئیتالیان.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here