رۆناڵدۆ پلانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نیساندا بدره‌وشێته‌وه‌

0
322

كریستیانۆ رۆناڵدۆ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ

رووداوی وه‌رزشی ـ Gulf News

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ هه‌ردوو یاری بایرن میونشن له‌ چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا دره‌وشایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی 5 گۆڵی له‌ بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی كۆتایی 6 ـ 3 گۆڵ تۆماركرد. 

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نهێنی دره‌وشانه‌وه‌ی رۆناڵدۆ له‌ ماوه‌ی دوایی، به‌هۆی بڕیارێكی ئه‌و یاریزانه‌یه‌، كه‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی یۆرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال دایبوو، ئه‌ویش په‌یڕه‌وكردنی ریجیمێكی خۆراكی تونده‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، كه‌ نزیكه‌ له‌ یانه‌كه‌ی رۆناڵدۆ، له‌و باره‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ “رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌و ریجیمه‌وه‌ 3 كیلۆگرامی له‌ كێشی خۆی له‌ده‌ستداوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كێشی ببێته‌ 79 كیلۆگرام”. رۆژنامه‌كه‌ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات “بڕیاره‌كه‌ی رۆناڵدۆ به‌ رێنمایی تیمی پزیشكی ریال مه‌درید یان هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نییه‌، به‌ڵكو بڕیارێكی خودی ئه‌و یاریزانه‌یه‌، چونكه‌ ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر هه‌مان ئاستی به‌هێزی به‌رده‌وام بێت”. رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “رۆناڵدۆ بڕیاریداوه‌ ئاستی جه‌سته‌یی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگه‌كانی كۆتاییدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وێت”. 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات “پلانه‌كه‌ی رۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ گه‌یشتن به‌ باشترین ئاست له‌ مانگی نیساندا”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here