رۆژێک پشوو لە کەلار راگەیەندرا .

0
6

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند، بەهۆی زۆری بارانەوە لە قەزای کەلار دەوامی دوومی تەواوی ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەلار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار و بەڕێوەبەراتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بەڕەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای كەلار دەوامی دووەم لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پەروەردەكەمان پشوو دەبێت”.

 

ئەو بڕیارەی پەروەردەی کەلار بە هۆی نالەباری كەشوهەوا و بوونی باران بارینێكی بەخوڕ ەوەیە كە ناوچەكانی گەرمیانی گرتووەتەوە”.

ماوەی دوو رۆژە باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆش بەهۆی زۆری رێژەی بارانەکەوە لە چەند ناوچەیەک ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستبووە.

 



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here