ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی زیدان دەستپێکرد

0
141

زینەدین زیدان
زینەدین زیدان

رووداو – هەولێر

یانەی ریال مەدرید گفتوگۆییەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی زینەدین زیدان، راهێنەری یانەکەی دەستپێکردووە، دوای ئەوەی راهێنەرەکە سەرکەوتوو بوو لە گەیاندنی یانەکە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ دووەم وەرز لەسەریەک.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت دوو ساڵی دیکە بۆ گرێبەستەکەی زیدان زیادبکات و ئەو راهێنەرە تاوەکو ساڵی 2020 لەگەڵ یانەکەی بهێڵێتەوە کە گرێبەستەکەی لە 2018 کۆتاییدێت و یانەکە چاوەڕێی زیدانە بۆ رێککەوتن لەسەر ئەو گرێبەستە.

زیدان لەگەڵ یانەی شاهانە نازناوی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە و ئێستا رکابەری لەسەر بردنەوەی لالیگای ئەم وەرزە و چامپیۆنزلیگیش دەکات کە رۆژی 3-6-2017 لە یاری کۆتایی رووبەڕووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەبنەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here