ریال مەدرید و دیخیا گەیشتنە رێککەوتن

0
94

دیخیا
دیخیا

رووداو-هەولێر 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی ریال مەدرید لەگەڵ داڤید دیخیادا گەیشتە رێککەوتن و دەبێتە گرانترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێ.

رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەگەل داڤید دیخیادا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گۆڵپارێزەکەش بە یانەی مانچێستەر یونایتدی گوتووە دەیەوێت بڕوات.

راپۆرتەکە ئاماژەشی بەوەکردووە، گرێبەستی دیخیا بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، مووچەی ساڵانەکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە بەبێ باج، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی 6 ساڵە.

مانچێستەر یونایتد ئێستا بیر لەوەدەکاتەوە جۆ هارتی گۆڵپارێزی ئێستای یانەی تۆرینۆ بگوازێتەوە کە بەشێوەی خواستن لەو یانەیە یاری دەکات و لە بنەڕەتدا گۆڵپارێزی سیتییە.

لە هاوینی 2015ـدا ریال مەدرید و دیخیا زۆر لە یەکدی نزیکبوون، تەنانەت گرێبەستەکەشیان واژوو کرد،بەڵام بەهۆکارێکی سەیر و بەهۆی درەنگگەیشتنی گرێبەستەکە و تەواو بوونی کاتی گواستنەوەکان، پەیوەندیکردنی دیخیا بە ریال مەدریدەوە هەڵوەشایەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here