ریال مەدرید چارەنووسی بەیڵ یەکلایی دەکاتەوە

0
14

بیڵ و پۆگبا
بیڵ و پۆگبا

رۆژنامەی دەیلی مێڵ بڵاویکردەوە “ریال مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری تواناکانی گاریس بەیڵ ببێت بەومەرجەی ئەو یانەیەی دەیەوێت تواناکانی بەیڵ بەدەست بهێنێت، 113 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرەیە ئامادە بکات”.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە “هەنگاوی داهاتووی بەیل گەڕانەوەیە بۆ یاریگەکانی ئینگلتەرا، بەو پێیەی لە ماوەی رابردوودا چەند یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی گەڕانەوەی بەیڵ دەدەن بۆ پرێمەرلیگ، هەروەها ریال دڵنیایە یانەکان ئامادەییان تێدایە ئەو بڕە پارەیە بدەن لە بەرامبەر بەدەستهێننی تواناکانی بەیڵ، هەر بۆیە داوای 113 ملۆن دەکات”.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە “یانەی ریال مەدرید پێیوایە ئەو نرخەی لەسەر رۆیشتنی بەیڵی تەمەن 29 ساڵ دایناوە نرخێکی گونجاوە، بە بەراورد بە نرخی نەیمار، ئیمباپێ و کۆوتینهۆ. سەرەڕای ئەوەش ریال لەوە تێگەیشتووە یانە ئینگلیزییەکان هەوڵی کەمکرنەوەی ئەو نرخە دەدەن کە ریال داوای دەکات”

دەیلی مەیڵ ئەوەشی باس کردووە “ئەوەی گرفتی بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵ دروستکردووە بەرزی مووچەی ساڵانەیەتی کە 26 ملیۆن پاوەنە، هەرئەمەش  ریال ناچار دەکات بیر لەوە بکاتەوە، هەوڵی ئاڵوگۆڕی گواستنەوەی پۆگبا بدات لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە تواناکانی بەیڵ، لە بەرامبەردا بڕە پارەیەکی کەمیش بە مانچێستەر بدات، بە مەبەستی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا”

زیاد لە سەرچاوەیەکی مێدیایی باس لەوە دەکەن لە ئەگەری رازینەبوونی مانچێستەر بە چوونی پۆگبا بۆ یانەی ریال مەدرید، ئەوە ریال هەوڵی گواستنەوەی کریستیان ئیریکسنی ئەستێرەی تۆتێنهام دەدات بۆ ریزەکانی.

هەفتەی رابردوو لە یاری نێوان ریال مەدرید و هۆیسکا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک ناڕەزایی دەربڕینی هاندەرانی یانەی مێرەنگی، هاندەران وەک ناڕازیبوون لە ئاستی بەیڵ دەستیان بە فیکەکردن کرد دژی ئەستێرەکەی هەڵبژرادەی وێڵز.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here