ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

0
161

ریال مەدرید
ریال مەدرید

رووداو – هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئیسکۆ ئالارکۆن، یاریزانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.

ئیسکۆی 25 ساڵ، لەلایەن چەندین یانەی گەورە لەپێشووی هەموویانەوە بارسێلۆنا داواکراوە، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2018 کۆتاییدێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆییەکانی نێوان کارگێری ریال مەدرید و ئیسکۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە کۆتاییهاتووە و گرێبەستی ئەو یاریزانە تاوەکو 2022 نوێدەکرێتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەک لەنێوان دەستەی کارگێری ریال مەدرید و باوکی یاریزانەکە ئەنجامدراوە و هەردوو لا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ 5 ساڵی دیکە رێککەوتوون.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا مووچەی یاریزانەکە بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکرێتەوە و دەبێتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە خاوەنی زۆرترین مووچەن لە یانەکەدا، دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گاریس بەیڵ، سێرجیۆ رامۆس، تونی کرووس و کەریم بێنزیما.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here