رێدوور خەلیل: لە قەرەچوغ 20 شەرڤانمان شەهید و 18یش بریندار بوون

0
135

رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە -ی سەر بە پەکەکە
رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە -ی سەر بە پەکەکە

رووداو- هەولێر

گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە -ی سەر بە پەکەکە رایدەگەیێنێت”بەهۆی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە چیای قەرەچووغی رۆژئاوای کوردستان ، 20 شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون و 18ی دیکەیش بریندارن”.

رۆژی سێشەممە 25-4-2017 رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە -ی سەر بە پەکەکە ئاشكرایكرد “لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 20 شەرڤانمان شەهیدبوون و 18ی دیكەش بریندارن”.

رێدوور خەلیل لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئەنجامی ئەو هێرشە زیانێكی ماددی زۆر بەو ناوچەیە كەوتووە و بەشێك لە موڵك و ماڵی خەڵكی مەدەنیش لە نزیك رووداوەکە زیانیان بەركەوتووە”.

کاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-4-2017، چیای شنگال و دەورووبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆمبارانکرا، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە “زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید و 9 پێشمەرگەش برینداربوونە”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here