رێپێوانی خوێندکاران بۆ گۆڕانکاری کەش و ژینگە

0
10

هەزاران خوێندکاری قوتابخانەکان لەتواوی جیهاندا لە پۆلەکانیان هاتنەدەرەوەو بەشداریانکرد لە رێپێوان و خۆپیشاندانی جیهانی دژی کەمتەرخەمی و گوێنەدان بەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەواو ژینگە.

زوربەی هەرەزۆری خوێندکارەکان نەوجەوان بوون و رۆژی هەینی هاتبوونە سەر شەقامەکانی رۆما و سیئۆل و سیدنی و لەندەن و بەرلین.

لەپاریسیش هەر لەدەوروبەری تاوەری ئیفیڵ پۆلیس دەڵێت نزیکەی 29 هەزار کەس رژابوونە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی کەمتەرخەمییەکانی جیهان بەرامبەر بەرزبونەوەی پلەی گەرماو تێکچوونی کەشوهەوای جیهان. خوێندکارەکان دەڵێن ژمارەیەکی زۆر خۆیان بە سیاسەتمەندار دەزانن بەڵام پێویستە و دەبێت ئەو نیگەرانیانە بە رژدی وەربگرن و بایەخی پێبدەن.

خوێندکارانیش لە نیۆرک لەبەردەم ناوەندی سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانیان سازکرد. هەروەها لە واشنتن دی سی لەبەردەم کۆنگرێسدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەوبارەیەوە سازکرا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here