رێڤەبەریی خۆسەر دوو منداڵی داعش رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

0
41

منداڵەکان خەڵكی ترینداد و تۆباگۆن لە ئەمریکای باشوور
منداڵەکان خەڵكی ترینداد و تۆباگۆن لە ئەمریکای باشوور

رووداو-هەولێر

رێڤەبەریی خۆسەر رایگەیاند دوو منداڵی چەکدارانی داعش رادەستی وڵاتەکەیان لە ئەمریکای لاتین دەکاتەوە.

رێڤەبەریی خۆسەر لە نووسراوێکی فەرمی تایبەت بە رادەستکردنی کەسانی بیانی راشیگەیاند: “بە هاوکاریی چالاکڤانی مافپەروەر و پارێزەر کلایف ستافۆرد سمیس و دوای رەزامەندیی حکومەتی کۆماری ترینیداد و تۆباگۆ لە ئەمریکای لاتین، بڕیاری رادەستکردنی دوو منداڵی چەکدارانی داعشی دا”.

رێڤەبەریی خۆسەر لە نووسراوەکەیدا دەشڵێ: “دوو منداڵەکە لە دایکبووی ساڵانی 2006 و 2011 و لەسەر داوای خۆیان رادەستی وڵاتەکەیان دەکرێن”.

بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ژمارەی چەکدارانی بیانی لە ریزەکانی داعش لە بەرزترین ئاستی گەیشتە هەزاران چەکدار و ئێستا دوای شکستهێنانی داعش و کۆنترۆڵکردنی زۆربەی زۆری ناوچەکانی بندەستی لە سووریا ژمارەیەکی زۆری خێزانی ئەو چەکدارانە لای هێزەکانی سووریای دیموکرات بەندن. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here