رێگا‌ی سه‌ره‌كی 346 گوند له‌ پێنج شاری باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە گیراوه

0
20

كه‌شوهه‌وای سارد كاری كردووەته‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك
كه‌شوهه‌وای سارد كاری كردووەته‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك

رووداو-ئەرزەڕووم 

به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌ له‌ بەشی رۆژهه‌ڵاتی باکووری کوردستان، رێگه‌ی سه‌ره‌كی 346 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون له‌ پێنج شاری جیاواز گیراوه‌.

له‌ ئه‌رزەڕووم كه‌شوهه‌وای سارد كاری كردووەته‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك. به‌و هۆیه‌وه‌ رێگه‌ی 174 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوه‌ و لەسه‌ربانی بیناكان چلوره‌ دروستبوون و بەشێکی زۆر له‌ ئاوی حه‌وز و گۆماوەکانن به‌ستوویانە.

به‌پێی راگەیێندراوێکی ئیداره‌ی خۆجێیی ئه‌رزینجان، به‌هۆی به‌فربارینەوە له‌ شارۆچكه‌ی چایدرلی دوو گوند، له‌ ئیلیچ 5 گوند، له‌ كه‌ماه 8 گوند، له‌ كه‌مالیه‌ 11 گوند، له‌ئۆتلوكبه‌لی گوندێك، له‌ ره‌فاهیه‌ 25٢٥ گوند، له‌ ته‌رجان 20 گوند، له‌ ئوزوملو 9 گوند كه‌ سه‌رجه‌میان 81 گوندن، رێگای هاتووچۆیان گیراوه‌. له‌ ديرسیمیش كه‌شوهه‌وای ساردو به‌فر بۆته‌ هۆی رێگرتنی 79 گوند.

له‌ راگەیێندراوێکی ئیداره‌ی خۆجێیی ئاگری ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی 10 گوند داخراوه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

له‌ قارس به‌هۆی به‌فره‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی ناوه‌ندی پارێزگاكه‌ و شارۆچكه‌ی ساركامش گیراوه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here