رێگەنەدرا کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە ئەنجامبدەن

0
238

کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان باسی کێشەکانیان دەکەن

رووداو – هەولێر
 
لە رۆژی جیهانی کرێکاردا، رێگە بە کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەدرا لە شوێنە گشتییەکان خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامبدەن. 

ژمارەیەک لە چالاکڤانانی کرێکاری لە سنە داوایانکردبوو، رێگەیان پێبدرێت لەو رۆژەدا بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان خواستەکانیان بە حکومەت و خاوەن کارەکان رابگەیێنن. ئەوان دەڵێن، کێشەی بێکاری، کەمی مووچە، بیمە نەکردن و گرێبەستی کاتییان هەیە. 

هاوکات سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران رایگەیاند، پرۆژەیاسای حکومەت بۆ چاکسازی لە یاسای کار، کە ناڕەزایەتی کرێکارانی لێکەوتووەتەوە، لە پەرلەمان دەکشێنیتەوە. 

کار لە خانووبەرەکاندا یەکێک لە کارە مەترسیدارەکان بۆ کرێکارانی ئێرانی و رۆهەڵاتی کوردستان بووە. زۆرترین ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە لە کاتی کاردا گیان لە دەست دەدەن، لەم بەشەدا کار دەکەن. زۆربەیان کرێکاری رۆژ کارن، بیمەیان نیە و کێشەی دیکەشیان زۆرە.
ساوند بایت:

سەرەڕای هەموو کێشەکان، دەرکردنی کرێکارەکان و ئەگەری بێکاربوونیان، هەمیشە هەڕەشە لە کرێکاران دەکات. نەبوونی دەرفەتی کار هێشتا کێشەیەکی گەورەیە. بەپێی ئاماری فەرمی زیاتر لە 3 ملیۆن بێکار لە ئێراندا هەن. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here