رەئیسی: ئامانجی سەرەکیم بەهێزکردنی پەیوەندیی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە

0
173

ئیبراهیم رەئیسی
ئیبراهیم رەئیسی

رووداو – هەولێر

کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئێران دەڵێت، ئەگەر ببێتە سەرۆککۆماری داهاتووی وڵاتەکەی، پەرەدان بە پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئامانجی سەرەکی دەبێت. 

ئیبراهیم رەئیسی، کاندیدی نەریتخوازەکانی ئێران و نزیک لە عەلی خامنەیی، رابەر باڵای ئەو وڵاتە، داوای لە سعودیە کرد واز لەو رۆڵەی بهێنێت لە شەڕی یەمەندا دەیگێڕێت و دەرفەت بە یەمەنییەکان بدات بۆ ئەوەی کاروبارەکانی وڵاتی خۆیان بەڕێوەببەن. 

ئیبراهیم رەئیسی دەڵێت “ئامانجی ئێمە لە حکومەتی (کار و شکۆمەندی) هەبوونی پەیوەندی باشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا. دەکرێت ئەم پەیوەندییانە لە بواری ئابووری، کەلتووری و کۆمەڵایەتیدا بن و لە بەرژەوەندی هەموولایشماندا دەبن. ئەم پەیوەندیانە لە هەر قۆناخێکدا دەکرا باشتر بوونایە. ئامانجی سەرەکی ئێمە باشترکردنی پەیوەندییەکانمان دەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. چەندین بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوانماندا هەیە”.

دەربارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیش، رەئیسی رایگەیاند “تاران بە رێککەوتننامەکەیەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبووە، هەربۆیە دەبێت ئەمریکاش رێز لە بەندەکانی ئەو رێککەوتننامەیە بگرێت و سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here