رەوتی سەدر دوو پڕۆژە پێشکەشی بارزانی دەكات

0
140

کۆبوونەوەی شاندی رەوتی سەدر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام
کۆبوونەوەی شاندی رەوتی سەدر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام

رووداو – هەولێر

رۆژی دووشەممە 22-4-2017، لە پیرمام، شاندێكی باڵای رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتیی سەید ئەحمەد سەدر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و، دوو پڕۆژەیان پێشکەشکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسیی عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی داعش لە موسڵ کراوە. هەروەها رۆشناییان خستووەتە سەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق، كە سەركەوتنی گەورەیان بەرامبەر تیرۆریستان بەدەستهێناوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا شاندەکە دید و بۆچوونی رەوتی سەدریان لەمەڕ پرۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناخی دوای داعش و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق خستووەتەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە بوونی پڕەنسیبی متمانە و پایەندبوون بە پەیمانەكان، لەنێوانیاندا جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە قۆناخی داهاتوودا كراوەتەوە.

هاوکات ناوەندی راگەیاندنی شەهید سەدر بڵاویكردووەتەوە، ئەحمەد سەدر دوو پڕۆژەی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری رادەستی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردوون. بەپێی راگەیێندراوەكەش، هەردوو پڕۆژەكە پەیوەندیدارن بە هەڵبژاردنی عێراق و قۆناخی دوای شەڕی موسڵ.

ئەحمەد سەدر بڕگە و ماددە و وردەکاریی پڕۆژەكانی بۆ بارزانی خستووەتەڕوو، كە یەکێکیان باسی گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی ئازا و پاك لەڕێگەی كۆمیسیۆنێكی سەربەخۆی نوێی‌ هەڵبژاردن و، یاسایەكی دادپەروەری هەڵبژاردن دەكات، بەجۆرێک لە ئاستی خواستی راستەقینەی گەلی عێراق بێت.

لە پڕۆژەی دووەمدا ئەحمەد سەدر ئاماژەی بە پێویستی ئەنجامدانی ئاشتبوونەوە لەنێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق لەدوای ئۆپەراسیۆنی موسڵ كردووە و، بەگرنگی زانیوە سندووقێكی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكان و كۆمەكردنی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆی كردووە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here