زاخارۆڤا بۆ رووداو: لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کورد لە سووریا دەکەین

0
18

خالید حوسێن و ماریا زاخارۆڤا

رووداو-مۆسکۆ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایدەگەیێنێت، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کورد لە سووریا دەکەن وەک بەشێک لە سەقامگیری سووریا.

خالید حوسێن پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پرسیاری کرد، هەندێک زانیاریی دیاریکراو هەن سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان دیمەشق و کوردی سووریا، دەمەوێت بزانم ئایا رووسیا چ رۆڵێک لەم دانوستانانەدا دەگێڕێت؟

ماریا زاخارۆڤا لە وەڵامی پەیامنێری رووداو گوتی: “من پێشتریش قسەم لەسەر ئەمە کردبوو، وردەکارییەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە بارودۆخی سووریا، بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە لەگەڵ دانیشتووانی کورد، لە نزیکەوە چاودێریی دەکرێت بەوەی ئێمە ئەوەمان وەک بەشێکی ناوخۆیی لە پرسی سەقامگیرکردن سەیر کردووە، هەروەهاش لەوێ، ئەو گفتوگۆ ناوخۆییانەی کە ئەنجام دراون پەیوەندییان بە بەرپرسیارێتیی دیمەشقەوە هەیە، لە هەمانکاتدا ئێمە هەمان ئەو هەڵوێستەمان هەیە کە نوێنەرانی فەرمیی دیمەشق بەئاشکرا لەگەڵ ئێوە باسیان کردووە.”

دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاریدا بە کشانەوە لە سووریا، نیگەرانی لای کورد لە رۆژئاوای کوردستان دروستبووە 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here