زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ئاهەنگێکی تایبەت بۆ نەورۆز ساز دەکات

0
102

 

زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان- دهۆک ئاهەنگێکی تایبەت بۆ جەژنی نەورۆز ساز دەکات و دوو مەرجیش بۆ بەشداریکردنی هاووڵاتییان، دادەنێت.

 

ئاهەنگەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20/3/2018 لە باخچەی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان- دهۆک ساز دەکرێت و تێیدا وێڕای کردنەوەی ئاگری نەورۆز، ئاهەنگ و میوزیک و چەندین جۆر یاریی ئاگری نمایش دەکرێن.

 

کاوار فەریق، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان- دهۆک بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دوو مەرج بۆ بەشداربوونی هاووڵاتییان لەو ئاهەنگە دانراوە، کە بریتین لە؛

 

– بەشداربوو دەبێ جلوبەرگی کوردی یان نەتەوەیی و فۆلکلۆری پۆشی بێ.

– نابێ تەمەنی لە18 ساڵ کەمتر بێت و پێویستە ناسنامەیەک لەگەڵ خۆی ببات.

 

زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان- دهۆک، کە لە ساڵی 2014  لە شاری دهۆک کراوەتەوە و ساڵی 2014-2015ش یەکەم ساڵی خوێندن بوو تێیدا، خوێندن تێیدا بە سیستەمی ئەمریکییە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here