زانیاری نوێ له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی رامۆس

0
445

سێرخیۆ رامۆس
سێرخیۆ رامۆس

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، زانیاری نوێ له‌باره‌ی پێكانی كاپتنه‌كه‌ی، سێرخیۆ رامۆس بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت “پشكنینی نوێمان بۆ رامۆس كردووه‌”.

دوێنی رامۆس له‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌دا تووشی پێكان بوو له‌ كۆلفی. پشكنینه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ له‌وانه‌یه‌ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی 3 هه‌فته‌ بێت.

ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ ریال مه‌درید رایگه‌یاند كه‌ پشكنینیان بۆ رامۆس كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ ریال مه‌درید له‌و باره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پشكنینه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌نجامێكی نزیك له‌ راستییان داوه‌و پێویسته‌ رامۆس 2 تاوه‌كو 3 هه‌فته‌ چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاك ببێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌، رامۆس له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێت به‌شداری له‌ 4 یاری دیكه‌ی یانه‌كه‌یدا بكات، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی لیگانێس، ئاتلێتیك بلباو، خیتافی و رایۆ ڤاییكانۆ.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here