زلاتان گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێناكاته‌وه‌

0
324

 دووچاری پێكانێكی قورس بوو
دووچاری پێكانێكی قورس بوو

رووداو – هەولێر

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ ئینگلته‌راوه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی سوێدی، گرێبه‌ستێكی نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه‌.

مانچێسته‌ر یونایتد به‌ سه‌ركردایه‌تی مۆرینیۆ ئاماده‌یه‌ به‌ 13 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌ستی زلاتان بۆ ساڵێكی دیكه‌ نوێبكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی بریتانی، ئه‌ستێره‌كه‌ی سوێد گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و پێی وایه‌ ئێستا پێكانی هه‌یه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر و دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویست ناكات “ده‌ستپێشخه‌رییه‌ دۆستانه‌كه‌ی مانچێسته‌ر” قبوڵ بكات.

هەروەها زلاتان پێیوایە ناکرێت پارە وەربگرێت، لە کاتێکدا پێکانی هەبێت و یاریی نەکات.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، مۆرینیۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی مان یونایتد ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی زلاتان بۆ ساڵێكی دیكه‌ نوێبكرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌كه‌ پێكانی هه‌یه‌ و دووچاری پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بووه‌.

مۆرینیۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: “پێموایه‌ زلاتان ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی نابێت و له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریكردن ده‌جه‌نگێت، ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیی منه‌”.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌ پزیشكییه‌كان، ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ره‌نگه‌ 9 مانگ درێژه‌ بكێشێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئانده‌رله‌خت له‌ یۆرۆپالیگدا دووچاری پێكانێكی قورس بوو.

زلاتان سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ رووی له‌ مانچێسته‌ر یونایتد كرد و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه‌ و به‌ ئاستێكی به‌رز له‌ پرێمه‌رلیگ و خوله‌كانی دیكه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌، ته‌نیا له‌ پرێمه‌رلیگیشدا 17 گۆڵی تۆماركردووه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here