زۆرترین بارانبارینی 24 كاژێری رابردوو لە قەزای رانیە بووە

0
5

دیمەنی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی

رووداو – سلێمانی 

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 كاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای رانیە تۆمارکراوە، کە 61.5 ملیم باران بووە.
 
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، زۆرترین بارانبارین لە 24 كاژێری رابردوودا لە قەزای رانیە بووە، كە 61.5 ملیم بووە، شاری سلێمانیش لە دوای ئەودێت، كە 57.4 ملیم بارانی لێ باریوە”.

لە بارەی كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵیش، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان گوتی: لە هەولێر 237.6 ملیم، لە سلێمانی 284.1 ملیم، لە دهۆك 298.4 ملیم، لە هەڵەبجە 189.4 ملیم ‌و لە كەركووكیش 182.8ملیم باران باریوە”.

ساڵی رابردوو تاوەكو ئەم كاتە لە هەولێر تەنیا 37.6 ملیم، لە سلێمانی 106.4 ملیم، لە دهۆك 35.5 ملیم، لە كەركووك 2.7 ملیم ‌و لە هەڵەبجە 39.7 ملیم باران باریبوو.

كۆی گشتیی بارانبارینی ساڵی رابردوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرە بووە:

– سلێمانی 836.6 ملیم
– هەڵەبجە 535.6 ملیم
– دهۆك520.7 ملیم
– هەولێر 437.6 ملیم 
– كەركووك 279.5 ملیم  

 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here