زۆرترین دۆڕانەکانی رۆناڵدۆ لە کلاسیکۆدا بووە

0
153

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

رووداو – هەولێر 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کاتێک لە 2009 هاتە ریال مەدرید، سێ یاریی کلاسیکۆی ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.

لە کلاسیکۆی چوارەم لە ساڵی 2011 یەکەم گۆڵی خۆی لە کلاسیکۆدا لە رێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکرد بە نمایشکردنی هێمایەک بە دەستەکانی لە کامپ نو، ئیتر رقی هاندەرانی بلوگرانای بۆخۆی ئەستورتر کردو دۆن لە یارییەکەدا یانەکەی لە دۆڕانێکی سەد لەسەد رزگار کرد و لەو کاتەوە کاتیۆشا لە کارکەوتووەکانی چاکبوونەوەو بووە بووە ژمارەیەکی مەزن لە کلاسیکۆیەکاندا بۆ یانەی شاهانە.

دۆنی و خاوەن چوار باڵۆندۆر لە 26 کلاسیکۆدا بەشداری کردووەو لەو ماوەیەدا واتە بە 8 ساڵ، 16جار تۆڕی یانەی بارسێلۆنای هەژاندووەو کە پێنج جاریان لە نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە، ئەو ئێستا سێیەم گۆڵکاری مێژویی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدریدە.

رۆناڵدۆی گۆڵکاری مێژوویی ریال مەدرید لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، سەرەڕای 16 گۆڵ و چەندین ئاسیست لە کلاسیکۆ، بەڵام هیچ یانەیەک نەبووە هێندەی بارسێلۆنا دڵی ئەو گۆڵکارە پۆرتوگالییەی شکاندبێت، واتە دۆن زۆرترین دۆڕانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە یاریی کلاسیکۆ بووە بەرامبەر بلوگرانا.

ئەم وەرزە دۆن وەک پێویست نەبووە لە تۆمارکردنی گۆڵ بەشێوەیەک هیچ وەرزێک هێندەی ئەم وەرزە ئاستی دانەبەزیووە، بەڵام وەک هەوادارانی دەڵێن، دۆن پیاوی یارییە گەورەکانە و دەتوانێت دۆنی راستەقینە لەم کلاسیکۆیەدا نیشانی هەوادارانی تۆپی پێ بداتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here