"زیاتر له‌ هه‌زار ده‌رچوو داده‌مه‌زرێن" ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان 1 .

0
12

خەندان- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق و دۆخی‌ دارایی‌ هه‌رێم  به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بڕیاردا به‌دامه‌زراندنى هەزار ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگەكان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ خه‌ندان-ى وت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك لەباره‌ى دۆخى دارایی و زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ى 10ى پڕۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى 2019 ى عێراق نه‌دراوه‌، ته‌نها گفتوگۆكراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه‌ دابینكراوه‌ وه‌ك  پشكی هه‌رێمى كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت به‌ركه‌وته‌ى هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ و بڕیارێكى بنه‌ڕه‌تى نه‌دراوه.

لە کۆبوونەوەکەدا به‌ پێویست زانراوه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌کانی به‌رده‌وام بێت،  تاوەکو دۆخه‌ داراییه‌كه‌ تێبپه‌ڕێنین و بزانرێت داهات و خه‌رجییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كوێدا هاوكارى بارودۆخ ده‌بن، به‌ڵام بارودۆخى ئێستاى دارایى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ره‌وباشبوونى زیاتر بچێت.

لەباره‌ى دامه‌زراندنى ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، سه‌رچاوه‌كه‌ى خه‌ندان رونیکردەوە، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوه‌ به‌ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵانى 2012 و 2013  كه‌ ژماره‌یان له‌ هه‌زار ده‌رچوو زیاتره‌ و بڕیاره‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداركراوه‌ كه‌ به‌پێى پێویست له‌دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان ده‌رچووه‌كان دابمه‌زرێنرێن.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here