زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر- کۆیە تەرخانکراوە

0
24

قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە لە کۆیە تاوەکو دێگەڵە دەبێت
قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە لە کۆیە تاوەکو دێگەڵە دەبێت

رووداو – هەولێر

قایمقامی کۆیە رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی ‌شەقامی هەولێر-کۆیە تەرخانکردووە.

تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (نامەکانتان گەیشتن)ـی رادیۆی رووداو گوتی ” حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر-کۆیە تەرخانکردووە، قۆناخی یەکەمی پرۆژەکەش لە کۆیە تاوەکو ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە) دەبێت، هەروەها لە نزیک هەورازە نەوتە، شەقامەکە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر دووبارە قیرتاو دەکرێتەوە و مەتر و نیوێکیش پانتاییەکەی زیاد دەکرێ”.

قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد؛ بڕی 300 ملیۆن دیناریش بۆ رێگەی کۆیە-ئاغجەلەر تەرخانکراوە، بەهەمان شێوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، چاوەڕوانی باشبوونی کەشوهەوا دەکەن.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here