زیاتر لە 40 نوێنەری پێشووی بەڕیتانیا داوا لە مەی دەکەن جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دوابخات

0
22

ڕاپۆرت: زیاتر لە 40 نوێنەری پێشووی بەڕیتانیا داوا لە مەی دەکەن جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دوابخات

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەدا زیاتر لە 40 نوێنەری پێشووی بەڕیتانیا داوایان لە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی کردووە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوابخات.

ڕۆژنامەکە وتیشی دیبلۆماتکارەکان لە بەیاننامەیەکدا کە ناردوویانە بۆ تێریزا مەی وتوویانە باشترێکە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوابخرێت بەمەبەستی ئەوەی مەرجەکانی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان بەڕیتانیا و یەکێتیەکە ڕوونبکرێتەوە، یاخوود هەلێکی دیکە بڕەخسێنرێت بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی دیکە لەسەر بابەتەکە.

جێی ئاماژەیە ئەگەر پەرلەمانی بەڕیتانیا تاوەکو 29ی مانگی 3 پلانەکەی تێریزا مەی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند نەکات ئەوا ئەو کاتە مەی دوو هەڵبژاردەی لەبەردەستدا دەبێت، یەکەمیان ئەوەیە جیابوونەوەکە دوابخات، ئەوەی دیکەشیان جیابوونەوەیە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووری وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here