زیانەکانی بارانبارینی شەوی رابردوو لە دهۆک

0
21

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو؛ چوار پرد ژێرئاو کەوتوون

رووداو – هەولێر 

بارانبارینی بەخوڕ بۆ ماوەی چوار کاژێری بەردەوام لە شەوی رابردوودا لە دهۆک، زیانی بە هاونیشتمانییان گەیاندووە، بەتایبەتی زیانەکان پەیوەندییان بە هاتووچۆوە هەبووە.

ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک رایگەیاند بارانی شەوی رابردوو زیانی جیاوازی هەبووە لە سنووری پارێزگای دهۆک و نزیکەی 25 شەقامی دهۆک ئاویان لێ کۆبووەتەوە.  

یەکێک لە زیانەکان وەکو ناسر عەلی باسی دەکات؛ لە گوندی لیناڤای دەڤەری دۆسکی ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی نیو کاژێر ژێر ئاو کەوتووە، ئەو کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە لەلایەن کەسوکارییەوە رزگارکراوە و، تیمەکانی فریاکەوتنیش ئۆتۆمبێلەکەیان دەرهێناوە.

چوار پرد بۆ ماوەی دوو کاژێر لە کاتی جیاوازدا ژێرئاو کەوتوون و، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان لێ وەستاوە. لە سەنتەری شێخانیش بۆ ماوەی کاژێرێک هاتووچۆ وەستاوە بەهۆی زۆریی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو.

بارانە بەخوڕەکە لە کاژێر 21:00ـی شەوی رابردوو (شەممە، 16-3-2019) بۆ 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبەردەوامی و بێ وەستان باریوە. 

داتای بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوود لە سنووری پارێزگای دهۆک:

سەنتەری دهۆک:  35 ملیم 
زاخۆ:               25 ملیم
ئامێدی:             61 ملیم 
ئاکرێ:            27  ملیم 
بامەڕنێ:           40 ملیم 
کانی ماسێ:       34 ملیم 
مانگێشک:        27 ملیم 

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here