زیدان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ به‌یڵ ده‌كاته‌وه‌

0
29

زیدان و به‌یڵ
زیدان و به‌یڵ

رووداو ـ هه‌ولێر

زه‌ینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری تازه‌گه‌ڕاوه‌ی ریال مه‌درید، له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ گاریس به‌یڵی ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌كه‌ی گوتی “له‌گه‌ڵ به‌یڵ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌”.

له‌ ماوه‌ی سه‌رپه‌رشتیكرنی ریال مه‌درید له‌لایه‌ن سانتیاگۆ سۆلارییه‌وه‌، به‌یڵ ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن سۆلارییه‌وه‌ زۆر پشتی پێنه‌به‌سترا، ئه‌وه‌ش به‌یڵی تووڕه‌كردبوو، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو به‌یڵ له‌ ریال مه‌درید بڕوات، به‌ڵام وادیاره‌ زیدان بیر له‌ شتێكی دیكه‌ ده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌یڵ.

زیدان له‌باره‌ی ئه‌ستێره‌ی وێڵزییه‌وه‌ گوتی “باس له‌وه‌ ناكه‌م كه‌ به‌یڵ ئه‌م وه‌رزه‌ چیكردووه‌؟ یان چ جۆره‌ یاریزانێكه‌، سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌”.

زیدان هه‌روه‌ها گوتی “ئێمه‌ ئاماده‌ین و به‌یڵیش ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر شتێك كه‌ ئێمه‌ داوای لێبكه‌ین”.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیدان ده‌رفه‌تێكی باشی یاریكردن به‌ به‌یڵ بدات، ئینجا بڕیار له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی یان ده‌ستبه‌رداربوون له‌ تواكانی بدات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here