زیدان: هه‌موو دژی ئێمه‌ن

0
146

زیدان و رۆناڵدۆ و رامۆس
زیدان و رۆناڵدۆ و رامۆس

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاشكرایكرد زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆی هانی یاریزانه‌كانی داوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، زیدان هه‌وڵیداوه‌ له‌ رێگه‌ی فیلمێكه‌وه‌ هانی یاریزانه‌كانی بدات بۆ بردنه‌وه‌ له‌ یوڤنتۆس “زیدان به‌شێكی له‌ فیلمی 300 پیشانی یاریزانه‌كانی داوه‌، به‌ ته‌واویش ئه‌و گرته‌یه‌ی كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كان وتارێك پێشكه‌شی جه‌نگاوه‌ره‌كانی ده‌كات و پێیانده‌ڵێت: هه‌موو دژی ئێمه‌ن، ئێمه‌ش له‌دژی هه‌مووان یه‌كگرتووین، ده‌بێ بجه‌نگین له‌پێناو یه‌كێتییه‌كه‌مان و خێزانه‌كه‌مان”.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “زیدان هه‌روه‌ها چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی كۆنی تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی ریال مه‌دریدی پیشانی یاریزانه‌كانی داوه‌”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here