زیدان کاتی نەهاتووە؟

0
290

هێژا خەسرەو
هێژا خەسرەو

رووداو – هەولێر

راستە دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا یانەیەکی بەهێز نەبوو، من باسی ئاستی یانەی بەرامبەر و شەش گۆڵی یارییەکە ناکەم، کە لە تۆڕی یانەیەکی بە هێز تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەوەی دەکرێ باس بکرێت ئاستی پێکهاتە نوێیەکەی ریال مەدرید، کە یارییکردنی هەندێکیان ناچاری و ئەوەی دیکەش بەڵێنی راهێنەر بوو.

زیدان کاتی نەهاتووە بە تەواوی گۆڕانکاری لە یانەکەتدا بکەیت؟

با لە گۆڵپارێزەوە دەستپێبکەین، بۆچی دەستبەرداری گۆڵپارێزی یانەکەت نابی! یاخود ئەگەر دەستبەرداریشی نابیت گۆڵپارێزێکی دیکە بهێنیتە یانەکە، بۆ نموونە دۆناروومای گۆڵپارێزی ئەیسی میلان، یاخود یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەو دووگۆڵپارێزە هەم لە رووی ئاست و هەم لە رووی تەمەنیشیانەوە گونجاون بۆ یانە شاهانەکە، بۆ پارەکەشی شتێکی وا لەسەر خەزێنەکە ناکەوێت و نرخیان هێندە زۆر نییە و بۆ گۆڵپارێز لەم دوو بژاردەیە باشتر دەستناکەوێت.

بۆ هێڵی بەرگری قسەیەکی وام نییە، بەڵام یاریزانێک بۆ رکابەریکردنی مارسێلۆ هەبێت شتێکی خراپ نابێت، بۆ نموونە یانە سپی پۆشەکە دەتوانێت مارکۆس ئالۆنسۆی یاریزانی یانەی چێڵسی بگەڕێنێتەوە یانەکەی، رامۆسی ئەزمونداریش لەگەڵ ڤارانی خوێن گەرم بۆ دڵی بەرگری کێشەیەکیان نابێت، کارڤاخالیش لە باڵی راستدا، بەڵام بە باشی نازانم دەستبەرداری دانیێلۆ ببێت، کە قسەی زۆری لەسەرە بەهۆی ئاستییەوە، من دڵنیام دانیێلۆ دەبێتە یەکێک لە باشترینەکان، بەڵام کەمێک کاتی دەوێت.

کاتی ئەوە نەهاتووە کۆڤاچیچ بکەیتە شوێنگرەوەی تۆنی کرووس! یاخود هیچ نەبێت ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکییدا یاریبکات! یاخود ئیسکۆ! لەوە زیاتر چی پێشکەش بکات؟، گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵ درووستبکات و باشترین ئاست پێشکەش بکات و دواتر یاریپێنەکەیت، ئەمە شتێکی ئاسایی نییە و بە کوردییەکەی ئەم ماستە موویەکی تێدایە.

کاتی ئەوە نەهاتووە ئاسینسیۆ بکەیتە شوێنگرەوەی گاریس بەیڵ! کە ئەو یاریزاە بەردەوام هاوڕێی پێکانەکانە و گورزی کوشندەی لە یانەکە داوە بەهۆی ئەم پێکانانەوە، یاخود ئەگەر ئەمەش ناکرێت، دەرفەتی تەواو بەو یاریزانە بدرێت تاوەکو بتوانێت ئاستی خۆی دەربخات، جگە لەمەش ئاسینسیۆ بکرێتە کارتی ترس بەسەر رۆناڵدۆوە، بۆ ئەوەی لە ترسی لەدەستدانی ناوی سی ئاڕ سێڤن لە پێکهاتەی یانەکە، بتوانێت ئاستی باشتر پێشکەش بکات، مۆراتاش نەک هەر من، یان ئەم وئەو، بەڵکو زیدانیش پێی باشە لە پێکهاتەی سەرەکییدا بێت، بەڵام ترسی راهێنەر، بێنزێما دەکاتە سەرەکی.

ئەگەر ئەم گۆڕانکارییانە نەکەی دڵنیام گۆڕانکاری بە خۆت دەکرێت، زیدان ئەوەی لەسەریەتی بیکات دەرفەت پێدانی زیاترە بە یاریزانەکانی دیکە، بە گرنگییدانیش بەم یاریزانە لاوانە، دڵنیام زۆر رۆناڵد و بەیڵی گەنج و نوێ لە یانەکەدا دەبنینین.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here