زێباری: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریده‌كرێت 2 .

0
63

[ad_1]

هۆشیار زێباری

خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی 

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌یه‌كی  نزیكدا واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریده‌كرێت.

زێباری كه‌ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ یه‌ بۆ سه‌ردانیكردنی‌ لایه‌نه‌كان،  ئه‌مڕۆ به‌ رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند “به‌مزووانه‌ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كاتێ پێشبینی ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له‌  چه‌كدارانی داعش، كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاویان تێدا گێڕاوه‌، كۆتایی پێ بێت”. 

وتیشی‌ “ئێمه‌ هیوامان به‌ عیراق نه‌ماوه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌م پایزه‌ ڕاپرسییه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت”.

به‌پێی گۆڤاره‌كه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌نگاوی له‌و جۆره‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كۆتایی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق خێراتربكات و كورده‌كان ئه‌و زه‌وییانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن كه‌له‌دوای تێكشكاندنی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌. 

پارتی‌ و یه‌كێتی‌ مانگی‌ رابردوو شاندێكی‌ هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ سه‌ردانیكردنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها شاندێكی‌ دیكه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كرد، دواتریش له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتان له‌هه‌رێم ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێكرد.

پێشتر محه‌مه‌د حاجی‌ ڕاوێژکاری سیاسی مه‌سعود بارزانی‌ پێشبینی‌ كردبوو، لە مانگی هه‌شتی‌ ئەمساڵدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here