سانچێز داهاتووی دیارنییە و سێ یانەی گەورەش داوای دەکەن

0
151

ئەلێکسیس سانچێز
ئەلێکسیس سانچێز

رووداو – هەولێر

ئەلێکسیس سانچێز، هێرشبەری چیلی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گفتوگۆیەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرز دواخستووە.

سوارێز لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، نایەوێت ئێستا قسە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات، ئەوان هەوڵدەدەن بگەنە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو و هەوڵی بردنەوەی نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەدەن.

یاریزانە چیلییەکە زیاتر گوتی، لە کۆتایی وەرز داهاتووی خۆی یەکلایدەکاتەوە، نایەوێت خۆی بە هیچەوە سەرقاڵ بکات، تەنیا بردنەوەی یارییەکانی داهاتوویان نەبێت.

 

دەنگۆی زۆر هەیە کە ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی گەنەرز بەجێدەهێڵێت، بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لەگەڵ ئارسین ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەکە هەیەتی، هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی و چێڵسیش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەر هێلن.

سانچێز لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، ئەم وەرزە بۆ من باش نەبوو، من لێرەم بۆ بردنەوەی نازناوەکان، هەست بە دڵتەنگی دەکەم ئەگەر نەگەینە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here