ساڵح موسلیم لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە 4 .

0
112

[ad_1]

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژەی فیدراڵی باکوری سوریا کراوە

خه‌ندان-

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لەگەڵ فرانسۆ ئۆلاندی سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوەو باسی بارودۆخی سوریایان کرد.

ئاژانسی هەواڵی فورات لەزاری چەند سەرچاوەیەکی پەیەدەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆشکی ئیلزای فەڕەنسا، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات و فرانسۆ ئۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەتەوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژەی فیدراڵی باکوری سوریا کراوە وەک رێگایەک بۆ چارەسەریی هەمیشەیی لە سوریا.

جگە لە ساڵح موسلیم، خەلیل عیسا نوێنەری پەیەدە لە فەڕەنسا بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە. 

تا ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لە هیچ کام لەو دوو لایەنە لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

کوردانی رۆژئاوای کوردستان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ فەڕەنسادا هەیەو پێشتر هەریەک لە ئاسیا عەبدوڵا هاوسەرۆکی پەیەدەو نەسرین عەبدوڵا فەرماندەی یەپەژە یەکەمین بەرپرسانی رۆژئاوابوون کە لەکۆشکی ئیلیزێ پێشوازیان لێ بکرێت ئەوەش لە مانگی شوباتی ساڵی 2015 دا بوو.

فرانسۆ ئۆلاند پێشر سەردانی هەرێمی کوردستان و بەرەکانی شەڕی دژی داعشی کردووەو چەند جارێکی پشتیوانی خۆی بۆ کورد لە شەڕی دژی داعش دووپاتکردوەتەوە. ئۆلاند یەکشەممەی داهاتوو کۆتایی بە وادەی سەرۆکایەتییەکەی دێت دوای ئەوەی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو ئیمانیۆل ماکرۆن سوێندی یاسایی دەخوات.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here