ساڵح موسلیم: پڕۆژه‌مان نییه‌ باشوری كوردستان بگه‌یه‌نینه‌ ده‌ریای سپی 5 .

0
77

[ad_1]

ساڵح موسلیم

خه‌ندان-خۆشناو حسێن

هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده‌، ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی‌ باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان به‌ ده‌ریا سپی.

ساڵح موسلیم، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه‌، “ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ كورد لێی‌ نیشته‌جێن له‌باكوری سوریادان ئێمه‌ پێی‌ ده‌ڵێن ڕۆژئاوا، ئێمه‌ ته‌نیا خۆمان ده‌پارێزن و مافی به‌رگری ڕه‌وای خۆمان ده‌كه‌ین و هیچ ئامانجێكمان نیه‌ سنوری‌ خۆمان فراوان بكه‌ین”.

وتیشی “داوای چاره‌سه‌رێكی دیموكراتیك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری سوریا ده‌كه‌ین و له‌بری‌ ئه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌ بێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دژایه‌تی كورد ده‌كات  ئه‌وه‌ش بێ مانایه‌ و زیانی گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و وڵاته‌”.

موسلیم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، پڕۆژه‌ی‌ په‌یه‌ده‌ بۆ مانه‌وه‌ی سوریایه‌كی یه‌كگرتووه‌و پێ ده‌ڵێن سوریایه‌كی فیدراڵی دیموكرات.

ئه‌و وتانه‌ی‌ موسلیم له‌كاتێكدایه‌ له‌ئێستادا له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی‌ فورات كه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ره‌ققه‌ ئه‌مریكا پشتیوانی‌ و هاوكاری‌ شه‌ڕڤانان ده‌كات هاوپه‌یمانی‌ ئه‌و هێزانه‌یه‌.

بۆ شه‌ڕی‌ ره‌ققه‌، ئه‌مریكا تائێستا چه‌ند كاروانێك چه‌ك و ته‌مه‌نی‌ و ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌ بۆ شه‌ڕڤانان ڕه‌وانه‌كردووه‌ و ڕاوێژكاری‌ سه‌ربازیشی‌ بۆ هاوكاریان ناردووه‌.

هاوسه‌رۆكی گشتی په‌یه‌ده‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌وان شاری ره‌ققه‌ بۆ ئه‌مریكا ڕزگارناكه‌ن به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ڕزگاریده‌كه‌ن.

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری ئه‌ڤره‌نسه‌لی توركی ساڵح موسلیم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو، دوای ڕزگاركردنی شاری ره‌ققه‌ شاره‌كه‌ چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت و چ شێوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری دروستده‌كرێت خه‌ڵكی ڕه‌ققه‌ خۆیان بڕیار له‌وه‌ده‌ده‌ن و ئه‌وان له‌وێ ده‌كشێنه‌وه‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here