سبەی حەسەن ڕۆحانی سەردانی کرماشان دەکات

0
108

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، سەرکۆماری ئێران دوایین ڕۆژی ساڵی هەتاوی سەردانی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، سبەینێ سێشەممە 2018/3/20 حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، بۆ سێیەمەین جار سەردانی پارێزگای کرماشان بکات و بڕیارە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان و بەتایبەت سەرپێڵ‌زەهاو بەسەر بکاتەوە.

 

ساڵی ڕابردوو ڕۆحانی یەکەمجار سەردانی کرماشانی کرد و نزیکەی چوار مانگ لەومەوپێش و لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکەی کرماشانیش سەفەرێکی کورتی ئەو پارێزگایەی کرد.

 

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکانی کرماشان، هەرچەند نزیکەی چوار مانگە بەسەر بوومەلەرزەکەی کرماشاندا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکە لێقەوماوە زۆر ناجێگیرە و هێشتا کابینەیان بۆ دابین نەکراوە و تووشی دەیان گرفت بوون و هەتا ئیستا زیاتر لە 20 کەسیان کۆتاییان بە ژاینی خۆیان هێناوە.

 

هاوکات لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی شاندێکی باڵا کە پێکهاتوون لە وەزیرانی نەوت، پیشەسازی و کانگا ژێر زەوییەکان و بەرپرسانی باڵای چەندین دامەزراوە و ناوەندی حکوومەتی، سەردانی کرماشان دەکەن.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here