سبەی دوو خانمی بەهێز رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

0
295

كلاریسا شێلدز و كریستینا هامه‌ر
كلاریسا شێلدز و كریستینا هامه‌ر

رووداو – هەولێر

سبه‌ی شه‌ممه‌ یارییه‌كی به‌هێزی بۆكسێن له‌ نێوان هه‌ردوو خانمه‌ یاریزان كلاریسا شێلدز و كریستینا هامه‌ر له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامده‌درێت.

هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ پێش یارییه‌كه‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان له‌ شاری نیویۆرك ئه‌نجامدا و خۆیان نمایش كرد، کە یارییەکە لەسەر بەدەستهێنانی سێ نازناوی جیهانییە لەسەر ئاستی کێشی ناوەڕاست.

كلاریسا شێڵدزی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ و دوو جار میدالیای ئۆڵمپی به‌ده‌ستهێناوه‌، شێڵدز گوتی به‌هێز سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ كریستینا هامه‌ر ، كه‌ ئه‌ڵمانییه‌، له‌سه‌ر ئاستی كێشی ناوه‌ڕاست له‌ ده‌ ساڵه‌ی دواییدا ده‌ستی به‌سه‌ر نازناوه‌كاندا گرتووه‌ و بڕیاریش بوو له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 له‌گه‌ڵ كلاریسا به‌رامبه‌ر یه‌كدی یاریی بكه‌ن، به‌ڵام دواتر یارییه‌كه‌ دواخرا.

كلاریسا شێڵدزی ئه‌مه‌ریكی خاوه‌نی 8 بردنه‌وه‌یه‌ و هیچ یارییه‌كیشی نه‌دۆڕاندووه‌، به‌ڵام هامه‌ری ئه‌ڵمانی 24 بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here