سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بۆچوونی جیاوازی لە واشنتن دروستکردووە

0
139

بەشێکی رەوەندی ئێرانی پێشوازی لە زیادکردنی گوشار و سزاکان دەکات

رووداو – واشنتن 

لە نێوخۆی ئەمریکا بۆچوونی جیاواز دروستبووە لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ناساندنی سوپای پاسداران وەکو گرووپێکی تیرۆریستی.

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێرانی – ئه‌مریكی زیادکردنی گوشار و سزا لەسەر ئێران بە زیان بۆ خەڵکی ئێران دادەنێت و دەڵێت، هاوشێوەی سیاسەتی ریشەکێشکردنی بەعسە کە ملیۆنان کەس تێیدا زەرەرمەندبوون، بەڵام بەشێکی رەوەندی ئێرانی لە ئەمریکا لەگەڵ ئەوەیە ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاد بکات تاوەکو وڵاتەکە مامەڵەی خۆی بگۆڕێت.

سینا توسی، لێكۆڵه‌ر لە ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێرانی – ئه‌مریكی بە رووداوی راگەیاند: ” ئه‌م سیاسه‌تی ‘زۆرینه‌ فشاره‌ی’ ئیداره‌ی تره‌مپ جێبه‌جێی ده‌كات، سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی 15ـی ته‌مووز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی ئه‌و هه‌موو سزا توونده‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی دروستكردنی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، ده‌بنه‌ هۆی هه‌ژاربوونی چینی ناوه‌ند له‌ ناوچوونی بوار بۆ كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی. هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌ده‌خه‌یه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه‌ خستییه‌سه‌ر موسڵمانان بووەته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان نه‌توانن بێنه‌ ئه‌مریكا. خستنی سوپای پاسداران بۆ ناولیستی تیرۆر له‌م سیاقه‌دا رووده‌دات كه‌ گرژییه‌كی زۆر دروستبووه‌ و له ‌راستیدا مه‌ترسی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا هاتووەته‌ ئاراوه‌.”

سوپای پاسدارانی خۆشناوێت. به‌ڵام ده‌ڵێت ده‌كرێت به‌ تیرۆرناساندی ئه‌و هێزه‌ به‌راوردبكرێت به‌ سیاسه‌تی “ریشەكێشكردنی به‌عس” له‌ عێراق له‌و رووه‌ی كه‌ ملیۆنه‌ها كه‌سی بێتاوان ده‌كرێت ببنه‌‌ قوربانی.

سینا تووسی دەڵێت “سوپای پاسداران بێگومان هێزێكی چه‌وسێنه‌ره‌. ئێرانییه‌كی زۆر فه‌رزی سه‌ربازی خۆیان له نێو ریزه‌كانی‌ سوپای پاسداران جێبه‌جێده‌كه‌ن. ئێستا رووبه‌ڕووی بارودۆخێك بووینه‌ته‌وه‌، به‌پێی راپۆرتی میدیاكانی ئه‌مریكا وه‌كو نیویۆرك تایمز، ئه‌م به‌تیرۆرناساندنه‌ ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر 11 ملیۆن ئێرانی دروستبكات”.

له‌نێو ره‌وه‌ندی ئێرانیدا له‌ ئه‌مریكا هه‌مووان دژی سزاكانی ئه‌مریكا نین. له‌ ئۆفیسه‌كه‌ی له‌ واشنتن، خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی قاوه‌یه‌كی تاڵی بۆخۆی تێكرد، پێش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌زموونێكی تاڵبكات كه‌ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له‌ ده‌ستی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌كو سوپای پاسداران له‌ ئێران چه‌شتوویانه‌. 

خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی راوێژكاری میلینیۆم دەڵێت: “بیرمه‌ كاتێك یادی نه‌ورۆزی سه‌ری ساڵی كوردیمان ده‌كرده‌وه‌، له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنراینه‌وه‌ و بۆ نموونه‌ نه‌یانده‌هێشت ئاگربكه‌ینه‌وه‌. كاتێك زه‌ماوه‌ندمان ده‌كرد هه‌ڵیانده‌كوتایه‌ سه‌ر زه‌ماوەنه‌ده‌كه‌ و خه‌ڵكیان ده‌ستگیرده‌كرد.”

خه‌سره‌و فارس نییه‌ و كورده‌، كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی زۆرینه‌ سوننه‌ كه‌ له‌ ئێرانی زۆرینه‌ شیعه‌دا چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆریان دیووه‌. وه‌كو نموونه‌یه‌كی دڕنده‌یی حكومه‌تی ئێران، وێنه‌یه‌كی به‌ناوبانگی لاوی كوردی پیشانداین كه‌ ئاماده‌كراون تا گولله‌باران بكرێن. 

خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی دەشڵێت: “وه‌كو چالاكوانێكی كورد، بێگومان حه‌زده‌كه‌م گۆڕینی رژێم ببینم.”

سه‌ره‌ڕای ئه‌م بۆچوونه‌ رادیكاڵه‌، خه‌سره‌و ده‌ڵێت، ئه‌و كوردێكی جوداخوازنییه. ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو‌ی دیموكراسی و ئازاد بۆ هه‌مووان له‌ ئێران دروستبێت. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌، ده‌ڵێت، پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ دژه‌كانی ئێران پێویسته‌. 

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here